ترەمپ سورە لەسەر ئەوەی ئێران نابێت ببێتە خاوەن چەكی ئەتۆمی
2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
سەبارەت بە رێككەوتنی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریكا، بەرپرسێكی كۆشكی سپی لەبارەی كۆبونەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەسەر رێككەوتنیان لەگەڵ ئێران رایگەیاندوە، ترەمپ تەنها رێككەوتنێك واژۆ دەكات كە لە سودی ئەمریكادا بێت و هێڵە سورەكانی ئەمریكای تێنەپەڕاندبێت.
ئەو بەرپرسەی كۆشكی سپی بە ئاژانسی ئەنادۆڵی وتوە، كۆبونەوەەی ترەمپ لەگەڵ بەرپرساندا نزیك بە دوو كاتژمێری خایاندوەو جەختكراوەتەوە كە ئێران بەهیچ شێوەیەك نابێت ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.