بەرپرسێكی نەتەوە یەكگرتوەكان: عیراق جدیە لە گەڕاندنەوەی پارە بەتاڵانبراوەكان

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
یاما تورانی بەڕێوەبەری پڕۆژەی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و پتەوكردنی حكومڕانی لەنەتەوەیەكگرتوەكان رایگەیاندوە، لەعیراق هەنگاوی زۆر جدی و توند گیراوەتەبەر بۆ بابەتی گەڕاندنەوەی ماڵ و سامانە بەتاڵانبراوەكان و دەتوانرێت لە داهاتودا دۆسییەكان باشتر بەڕێوەببرێن لەڕێگەی دیاریكردنی وردی زیانەكان و ژمارەی ئەو سكاڵا مەدەنیانەی كە تۆمار كراون.
لەلایەكی ترەوە عەبدوڵڵا دەردەری بەڕێوەبەری نوسینگەی هەرێمیی بۆ وڵاتانی عەرەبی لەنەتەوەیەكگرتوەكان ئاشكرایكردوە، لەماوەی 10 ساڵی رابردودا كاریانكردوە بۆ پاڵپشتیكردنی دامەزراوەكانی دەوڵەتی عیراق، ئەم هەماهەنگییە لەپێناو داڕشتنی ستراتیژییەكی نیشتیمانی بوە بۆ دەستپاكی و بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی.
بەپێی دوایین زانیاری تائێستا زیاتر لە 150 ملیار دیناری عیراقی و زیاتر لە 11 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی دەستی بەسەردا گیراوە ئەمە جگە لە چەند موڵك و ئۆتۆمبێل و كارگەو موڵكی تر كە تەنها هی بریكارێكی وەزارەتی نەوتی عیراق بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group