نەوا-
بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویكردەوە، پیرۆزبایی لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەن بەبۆنەی رێككەوتنی مێژوویی نێوانیانەوە هیوادارن ببێتە مایەی ئاشتییەكی بەردەوام لە ناوچەكەدا.
سەرۆكی یەكێتی راشیگەیاندوە، ئەم رێككەوتنە هەنگاوێكی ئەرێنییە بەرەو كەمكردنەوەی گرژییەكان و برەودان بە سەقامگیری لە ناوچەكەدا، هەر لە سەرەتاوە وەك یەكێتی پشتیوانیان لەهەمو ئەو هەوڵانە كردوە كە دەبنە هۆی ئاشتی و دیالۆگ و هەماهەنگی و لە داهاتوشدا بەردەوام دەبن لەسەر هەڵوێستەكەیان.