عیراق پێشوازی لە راگەیاندنی رێككەوتنی ئێران و ئەمریكا دەكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی عیراق پێشوازی لە راگەیاندنی یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریكا كردو لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، عیراق پیرۆزبایی لە هەردو حكومەتی كۆماری پاكستان و قەتەر دەكات بۆ نێوەندگیریی و گەیشتن بە كۆتایهێنان بە پرۆسە سەربازییەكان.
وەزارەتی دەرەوەی عیراق دەشڵێت: هیوادارن ئەم پەرەسەندنە ببێتە هۆی كۆتایهێنانی یەكجاری بە جەنگ، لەم چوارچێوەیەدا عیراق ئامادەیە بۆ لێكنزیككردنەوەی تێڕوانین لەنێوان وڵاتانی ناوچەكە، هەروەها خۆشحاڵن بەڕاگەیاندنی نزیكبونەوەی وادەی كردنەوەی گەروی هورمز بەڕوی جوڵەی كەشتییەوانی.
پێشتر شەهباز شەریف سەرۆك وەزیرانی پاكستان رایگەیاند، دوای دانوستانێكی چڕ، ئەمریكا و ئێران گەیشتون بەڕێككەوتن و هەردوولا دەستبەجێ هێرشە سەربازییەكانیان رادەگرن، رێوڕەسمی فەرمی واژۆكردنی رێككەوتنەكەش رۆژی 19/6 لە سویسرا دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group