نەوا-
جۆزێف عەون سەرۆك كۆماری لوبنان رایگەیاند، یاداشتی لێكتێگەیشتنی ئەمریكا-ئێران سەبارەت بەڕاگرتنی چالاكییە سەربازییەكان لە ناوچەكەدا لوبنانیش دەگرێتەوە
عەون ئاماژەی بەوەشكردوە، پێشوازی لەڕێزگرتن لە دۆخی تایبەتی لوبنان لە لێكتێگەیشتنەكەدا دەكەن و كە پەیوەستە بەڕاگرتنی چالاكییە سەربازییەكان لە ناوچەكەداو لوبنانیش دەگرێتەوە، هیواشی خواست ئەم لێكتێگەیشتنە زەمینە بۆ پرۆسەیەكی فراوانتری سەقامگیری لە ناوچەكەدا خۆش بكات و سەروەری دەوڵەتەكان و مافی گەلان بپارێزێت.