بەقائی: لەگەڵ ئەمریكا گەیشتینە رێككەوتنی كۆتایی

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای نزیكەی 100 رۆژ لە روداو و روبەڕوبونەوە، گەیشتونەتە رێككەوتنی كۆتایی بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ لە هەمو بەرەكاندا، ئەم هەنگاوە وەرچەرخانێكی گرنگە بۆ كەمكردنەوەی پەرەسەندنەكان و كۆتاییهێنان بەو جەنگەی زیانی گەورەی بە گەلانی ناوچەكەو گەلی ئێران گەیاند.
بەقائی وتیشی، پرسی گەڕاندنەوەی سەروەت و سامانە بلۆككراوەكانی ئێران مافێكی رەوای تارانەو منەتی ئەمریكای تێدا نییە، هەروەها لە رێككەوتنەكەدا بە رونی باس لە پرسی قەرەبوكردنەوەو دوبارە ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانە كراوە كە بەهۆی تاوانەكانی جەنگەوە زیانیان بەركەوتوە، هەروەها لابردنی گەمارۆ سەرەتایی و نێودەوڵەتییەكان و هەمو ئەو سزایانەی پەیوەستن بە دۆسیەی ئەتۆمییەوە، كۆڵەكەی سەرەكی دانوستانەكانە لەگەڵ ئەمریكا، بەپێی رێككەوتنەكە ئێران دەتوانێت بەبێ هیچ بەربەستێك نەوت و پێكهاتە پترۆكیمیاییەكانی خۆی بفرۆشێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group