نەوا-
ئاژانسی بلومبێرگ لە زاری بەرپرسێكی ئەمریكییەوە بڵاویكردەوە، ستیڤ ویتكۆف نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا و جارید كۆشنەر زاوای سەرۆك ترەمپ، گفتوگۆی ئەرێنییان لەگەڵ سەركردەكانی ناوچەكە لە دەوحە ئەنجامداوە.
باسی لەوەشكراوە، پەیوەندییە تەكنیكییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران وەك بەشێك لە هەوڵەكان بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتن سەبارەت بە ڕاگرتنی كردەوە دوژمنكارییەكان بەردەوامە.
لە هەمان چوارچێوەدا، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی وڵاتەكە كۆبونەوەیەكی لەگەڵ ویتكۆف و كۆشنەر ئەنجامداوە، تێیدا باسیان لە دانوستانە بەردەوامەكان كردوە لە چوارچێوەی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریكا سەبارەت بە ڕاگرتنی كردەوە دوژمنكارییەكان.
ئاماژە بەوەشدراوە، هەردولا باسیان لە بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردوە، بە گرنگیدانی تایبەت بە ڕێككەوتنی ئاگربەست لە لوبنان، و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان كردوە سەبارەت بە ڕێگاكانی پاڵپشتیكردنی سەقامگیری لە ناوچەكەدا.