عەباس عێراقچی: دانوستانەكان دەست پێناكەن تا هەڕەشەكانی ئەمریكا بەردەوام بن

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، دانوستانەكان بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێككەوتنی كۆتایی نێوان تاران و واشنتن دەست پێناكەن تا هەڕەشەكانی ئەمریكا بەردەوام بن.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پۆستێكیدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێكس نوسیویەتی، دانوستاندنەكان لەسەر ڕێككەوتنی كۆتایی دەستپێناكەن ئەگەر هەڕەشەكان بەردەوام بن، هاوكات داوای لە ئەمریكاش كرد ڕێز لە واژۆی خۆی بگرێت و پابەند بێت بەو خاڵانەی لەسەری ڕێككەوتون.
ناوبراو ئاماژەی بەڕێكەوتنەكەیان لەگەڵ ئەمریكا كرد كە لە مانگی رابردو واژۆكرا و جەختیكردەوە، بەپێی ئەو رێكەوتنە دەبێت هەڕەشەكردنی بەكارهێنان و پەنابردن بۆ هێزی سەربازی رابگیرێت.
وتەكانی وەزیری دەرەوەی ئێران دوای كۆتاییهاتنی خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆی هەفتەی ڕابردوی نێوان هەردولا دێت بەبێ ئەوەی هیچ پێشكەوتنێكی بەرچاو بەرەو ڕێككەوتنێكی هەمیشەیی ڕابگەیەنرێت، سەرەڕای بەردەوامبونی ئاگربەستی كاتی 60 ڕۆژە بۆ ڕێگەدان بە ڕێڕەوی دیپلۆماسی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group