عەلی ئەكبەر: گەروی هورمز وەك دەستكەوتی جەنگی 40 رۆژە لە ژێر دەسەڵاتی ئێمەدایە

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
راوێژكارێكی موجتەبا خامنەیی دەڵێت، گەروە ستراتیژییەكە دەستكەوتی جەنگە بۆ وڵاتەكەی و  دەستبەرداری نابن.
عەلی ئەكبەر ویلایەتی راوێژكاری رابەری باڵای ئێران رایگەیاند، جەخت لەسەر سەپاندنی سەروەریی تەواوی ئێران بەسەر گەروی هورمزدا دەكەنەوە.
باسی لەوەشكرد، لە دوای جەنگی 40 رۆژەوە گەروەكە بە موڵكی ئێران دادەنرێت و هیچ هێزێك ناتوانێت ئەو سەروەرییە زەوت بكات.
راوێژكارەكە جەختیكردوەتەوە، كۆنتڕۆڵكردنی گەووەكە بە بڕیاری رابەری باڵا و وەك دەستكەوتێكی جەنگی 40 ڕۆژە هاتووەتە ئاراوە و دەستبەرداری نابن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group