رێوڕەسمی رۆژی جیهانیی دانیشتوان لەبەغدا بەڕێوەچو

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
لەشاری بەغداد رێوڕەسمێك بەبۆنەی رۆژی جیهانیی دانیشتوان بەڕێوەچو، خانزاد ئەحمەد وەك نوێنەری وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری تیایدا كردو لە وتەیەكدا سەبارەت بە گرنگی وەبەرهێنان لە توانای لاوانی هەرێمی كوردستان وتی: 64٪ی دانیشتوانی هەرێم تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 64 ساڵدایە، ئەمەش دەرفەتێكی مێژوییە بۆ گەشەپێدانی سەرمایەی مرۆیی.
ئاماژەشیكرد، ئێستا كاتی بەكارهێنانی داتاكانی سەرژمێری گشتی دانیشتوانە بۆ داڕشتنی سیاسەت و بڕیارو پلانەكان، سوپاسی هاوبەشی و پاڵپشتی رێكخراوی سندوقی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ دانیشتوان دەكەن كە بەردەوام پشتیوانی پرۆسەی گەشەپێدان و پلاندانان بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group