نەوا-
كەشناسی عیراق بڵاویكردەوە، شەپۆلێكی گەرمای بەتین عیراق دەگرێتەوە و بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.
دەستەی گشتیی كەشناسی و چاودێریی بوومەلەرزەیی عیراق، لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، لە رۆژی شەممەی داهاتووە شەپۆلێكی گەرمای بەتین سەرجەم شارەكانی عیراق دەگرێتەوە بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.
باسی لەوەشكردوە، لە هەندێك شاری ناوەراست و باشوری عیراق پلەكانی گەرما 50 پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنن.
كەشناسی عیراق راشیگەیاند، هاتنی ئەو شەپۆلی گەرمایە ئاساییەوە چونكە لە لوتكەی وەرزی هاویندایەو بەرزترین تێكڕای ساڵانەی گەرما لەو چەند رۆژەدا تۆماردەكرێت و بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.