وەزیری دارایی عیراق: لە پەرۆشی وەزارەتە داوای میواندارییم لە پەرلەمان كردوە

5 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی دارایی عیراق بڵاویكردەوە، فالح ساری وەزیری دارایی داوای لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كردوە میوانداری بكەن بەمەبەستی رونكردنەوە لەسەر پرسی داهات و خەرجی وڵات.
لە راگەیەنراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراقدا هاتوە كە فالح ساری بەنوسراوێكی فەرمی ئەو داواكارییەی ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران كردوە تاكو لە نزیكرترین وادەی دانیشتنی خۆیدا میوانداری بكات بەمەبەستی خستنەڕوی ئەو راستییە دارایی و ئابورییەی كە وڵات پیایدا تێدەپەڕێت و دیارترین هەڕەشەش ئاشكرا بكات كە روبەڕوی دارایی گشتی بوەتەوە بەهۆی ئەو گۆڕنكارییە هەرێمیانەی لە ناوچەكە رویانداوە.
باسی لەوەشكردوە كە وەزیری دارایی تەئكیدی كردوەتەوە كە داواكارییەكەی لە پەرۆشی وەزارەتەكەیەتی كە نوێنەرایەتی گەل دەكات تا ئەو رێوشوێنانە بگرێتەبەر كە گەرەنتی پابەندییە بنەڕەتییەكانی دەوڵەت دەكات و بەردەوامی بە جێبەجێكردنی چاكسازی دارایی و كارگێڕیی دەدات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group