عەلی زەیدی هەفتەی داهاتوو سەردانی سعودیە دەكات

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، هەفتەی داهاتوو سەردانی عەرەبستانی سعودیە دەكات.
 بە گوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار كە بە ئاژانسی شەفەق نیوزی ڕاگەیاندوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەوڵێكی زۆری نێودەوڵەتی و هەرێمی بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و ڕیاز ئەنجامدراون و سەركەوتوو بوون، هەر بۆیە بڕیاردرا سەردانە دواخراوەكەی زەیدی بۆ سعودیە هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدرێت.
بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی شەفەق نیوز، لەو سەردانەدا ڕێككەوتن لەسەر دۆسیەكانی ئەمنی، ئابووری و وەبەرهێنان دەكرێت. 
هاوكات، سعودیە بەڵێنی داوە لەو دیدارەدا بەڵگەی پێویست بداتە سەرۆك وەزیرانی عێراق كە دەیسەلمێنن هێرش كراوەتە سەر خاكی سعودیە لە ناو سنوورەكانی عێراقەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە، بڕیاربوو ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو عەلی زەیدی سەردانی ڕیاز بكات، بەڵام بەهۆی هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا و سعودیە بۆ سەر پێگەی گروپە چەكدارەكان لە ڕۆژهەڵاتی عێراق زەیدی سەردانەكەی هەڵوەشاندەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group