هێگسێت: گشت بژاردەكان بەرامبەر بە كوبا لەسەر مێزن

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

لەمیانی بەشداری لە كۆبونەوەی هاوپەیمانی ئەمریكی لە پەنەما، پیت هێگسێت وەزیری بەرگریی ئەمریكا سەبارەت بە كوبا رایگەیاند، گشت بژاردەكان بەتایبەت سەربازییەكان لەسەر مێزن، ئەمریكا لەهاریكاریی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكەدایە وەك پەنەماو ئیكوادۆر لە بواری ئاسایش و بەرەنگاربونەوەی بازرگانانی مادە هۆشبەر.
هێگسێت وتیشی:  سوپای كوبا ناتوانێت ركابەریی توانای سەربازیی ئەمریكا بكات پێویستە داواكارییەكانی سەرۆكی ئەمریكا لەبەرچاو بگرێت، رێگەش نادەن هیچ وڵاتێك كەناڵی پەنەما وەك ئامڕازێك بۆ هەڕەشە بەكاربهێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group