پەرلەمانتارێكی پێشو و بریكارێكی وەزارەتی نەوتی عیراق سزایان بەسەردا سەپێنرا

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دەستەی دەستپاكی عیراق بڵاویكردەوە، هەریەك لە عەلی بەهادلی بریكاری پێشوی وەزارەتی نەوت و تەڵاڵ زوبەیعی پەرلەمانتاری پێشوی عیراق سزای حەوت ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە لەگەڵ گەڕانەوەی دووهێندەی ئەو پارەیە بەتاڵانیان بردوە. 
 لە راگەیەنراوێكدا دەستەی نەزاهەی فیدراڵی ئاماژەشیكردوە، تەڵاڵ زوبەیعی 35 ملیار دینار پارەی گەندەڵی كۆكردوەتەوە بەڵام دادگا ناوبراوی ناچار كردوە بڕی 70 ملیار دینار بۆ خەزێنەی دەوڵەت بگەڕێنێتەوە بەو پێیەی زیانی بە سامانی گشتی گەیاندوەو پێبژاردنی دەكەوێتە ئەستۆ.
راشیگەیاندوە، هەروەها عەلی بەهادلی بریكاری پێشوی وەزارەتی نەوت، بڕی 26 ملیارو 500 ملیۆن دینار پارەی گەندەڵی كۆكردوەتەوە دادگا بڕی 53 ملیار دیناری پێدەگەڕێنێتەوە  بۆ گەنجینەی گشتی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group