لە فڕۆكەخانەی بەغدا دەست بەسەر 83 هەزار دۆلاری قاچاخدا گیرا

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دەستەی گشتیی گومرگی عێراق ڕایگەیاند، كارمەندانیان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا ڕێگرییان لە هەوڵێكی بەقاچاخبردنی 83 هەزار دۆلاری ئەمریكی كرد كە لە ناو جانتای گەشتیارێكدا شاردرابووەوە.
دەستەی گشتیی گومرگی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە لە راگەیندراوێكدا باسی لەوەكردوە، گەشتیارەكە هاووڵاتییەكی عێراقییە و بە فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانیی توركی لە ئیستەنبوڵەوە گەیشتووەتە بەغدا، هەوڵیدابوو بەبێ ئاشكراكردنی پارەكە، بهێنێتە ناو عێراقەوە، بەڵام لە كاتی پشكنینی وردی كەلوپەلەكانیدا لە هۆڵی گەیشتن، دەست بەسەر پارەكەیدا گیرا.
ئاماژەی بەوەش كردووە، ڕێكارە یاساییەكان بەرامبەر گەشتیارەكە گیراوەتەبەر و بڕە پارە دەستبەسەرداگیراوەكەش بەپێی یاسا و ڕێنماییە كارپێكراوەكان مامەڵەی لەگەڵدا كراوە.
جەختیشی كردەوە، ئەم چالاكییە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانیاندا دێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاخبردنی دراو و پاراستنی ئابووریی عێراق.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group