بۆ ئەمساڵ دابەشكردنی هەشت بەشەخۆراك جێگیركراوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
ستار جەبار ئەلجابری بریكاری وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، سەرڕای ڕێگرییە لۆجستییەكان، وەزارەتەكەیان سەركەوتوو بووە لە گرتنەبەری ڕێڕەوی نوێ بۆ دابینكردنی پێداویستییەكان، بە جۆرێك كە هیچ كەمییەك لە سەبەتەی خۆراكی هاووڵاتییاندا ڕوونادات.
ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەمساڵ دابەشكردنی هەشت بەشەخۆراك جێگیركراوە، كە هەمان ڕێژەی ساڵی ڕابردووە.
ئەلجابری ئاشكراشیكرد، ئاستەنگە داراییەكان و دواكەوتنی شایستەی دارایی جووتیاران و كۆمپانیاكان بە هیچ جۆرێك كاریگەرییان لەسەر ڕەوتی گەیشتنی كەلوپەلەكان بۆ كۆگاكان دروست نەكردووە.
وەزارەتی بازرگانی جەخت دەكاتەوە كە هاووڵاتییان لە ئاسایشی خۆراكی خۆیان دڵنیابن و ئاماژە بەوە دەكات تەواوی ڕێكارەكان گیراونەتە بەر بۆ ڕێگریكردن لە هەر كەمبوونێك لە بازاڕەكاندا.
سەبەتەی خۆراكی مانگانە پێكهاتووە، (برنج، شەكر، ڕۆن، پاقلەمەنی، دۆشاوی تەماتە، لەگەڵ نۆ كیلۆ ئارد) بە شێوەی ئاسایی بەردەوام دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group