وەزیری دەرەوەی چین بۆ عیراقچی: بەرژەوەندییە ئابورییەكانمان دەپارێزین

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین لە پەراوێزی لوتكەی ئابووریی شانگهای كۆبونەوە.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی ئاژانسەكان بڵاویانكردوەتەوە، وەزیری دەرەوەی چین بە هاوتا ئێرانییەكەی راگەیاندوە، حكومەتی چین داوای راگرتنی جەنگ بە هەمو شێوازەكانی دەكات، هەروەها سزاكان كێشەو ململانێی بەردەوامی ئەم شەش مانگە چارەسەر ناكەن.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، وەزیری دەرەوەی چین بە عیراقچی وتوە، سزا نوێیەكانی ئەمریكا ئەو وڵاتانەش دەگرێتەوە كە هاوكاریی ئابورییان لەگەڵ ئێراندا هەیە، بەڵام پەكین جەخت لەسەر پاراستنی بەرژەوەندییە ئابورییەكانی خۆی دەكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group