بەهۆی گرژییەكانی یەمەنەوە بە هەزاران كەس ئاوارە بون

19 خولەک پێش ئێستا جیهان
نەوا-
وەزارەتی مافی مرۆڤی سەر بە حكومەتی یەمەن بڵاویكردوەتەوە، بەهۆی ئەو هێرشانەی لە 3ی ئەم مانگەوە لەلایەن حوسییەكانەوە كراونەتە سەر ژمارەیەك ناوچە 150 مەدەنی كوژراون و 200 كەسی دیكەش برینداربون، جگە لەوەش 85 هەزار كەس ئاوارەبون.
وەزارەتی مافی مرۆڤی یەمەن ئاماژەشیكردوە، بەهۆی هێرش و گرژییەكانەوە دوو هەزار یەمەنی ماڵوحاڵی خۆیان بەجێهێشتوەو وەك پەنابەر گەیشتونەتە جیبۆتی، حوسییەكان بەرپرسن لەپێشێلكارییەكان و داوا لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتوەكان كراوە كە رێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر بۆ راگرتنی بەئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە یەمەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group