فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە: ئیدانەی هێرشكردنە سەر مەككە دەكەین

19 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان ئیدانەی هێرشكردنە سەر سعودیەی بەفڕۆكەی بێفڕۆكەوان و هەوڵی بەئامانجگرتنی مەككەی كردو رایگەیاندوە، سەقامگیری، سەروەری و سەلامەتی خاكی سعودیە پێویستییەكی بنەڕەتییە بۆ ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە، هەر دەستدرێژییەكیش خاكی سعودیە بكاتە ئامانج یان مەترسی بۆ سەر هاوڵاتیان دروست بكات رەتكراوە و سەركۆنەكراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەئامانجگرتنی مەككە بەهۆی ئەو پێگە ئایینی و رۆحییەی لای موسڵمانانی سەرتاسەری جیهان هەیەتی پێشهاتێكی زۆر مەترسیدارە ئەو هەوڵانە هەڕەشە لە پیرۆزیی شوێنەكان و سەلامەتیی میوانانی خودا دەكەن و پێویستییان بە سەركۆنەیەكی رون و یەكلاكەرەوە هەیە.
فەرمانگەكە دوپاتیشیكردوەتەوە نابێت ناكۆكییەكان ببنە بیانو و بۆ بەئامانجگرتنی هاوڵاتیان، دامەزراوە مەدەنییەكان یان شوێنە پیرۆزەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group