حەلبوسی: عیراق خاوەن سەروەرییەو بڕیارەكانی بە ئیرادەی گەلەكەی دەدرێن

60 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق بەبۆنەی رۆژی سەروەرییەوە رایگەیاند، سەروەریی عیراق دروشمێكی كاتی یان جێگەی سازش نییە بەڵكو مافێكی نەگۆڕو بەرپرسیارێتییەكی دەستورییە لەسەر شانی هەمو دامەزراوەكانی دەوڵەت.
سەرۆكی پەرلەمانی عیراق ئاماژەی بەوەشدا، عیراق دەوڵەتێكی خاوەن سەروەرییەو بڕیارەكانی بە ئیرادەی گەلەكەی دەدرێن، نابێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ململانێكان و رێڕەوێك بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی دیكە، قبوڵیش ناكەن خاك و ئاسمانی وڵاتەكەیان ببێتە ئامانجی دەستوەردان و پێشێلكاریی.
حەلبوسی وتیشی، كۆتاییهاتنی ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە واتای كۆتاییهاتنی پەیوەندییەكان نایەت بەڵكو گواستنەوەیە بۆ قۆناغێكی نوێ لەسەر بنەمای رێزگرتن و بەرژەوەندیی هاوبەش.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group