نەوا-
عێراق بە فەرمی كۆتاییهاتنی ئەركی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشی لە وڵاتەكەیدا ڕاگەیاند.
عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە مەراسیمی ڕۆژی سەروەریدا ڕایگەیاند، ئەم هەنگاوە بە واتای كۆتاییهاتنی جەنگی تیرۆر ناێت، بەڵكو گواستنەوەیە بەرەو قۆناغێكی نوێ كە تێیدا هێزە عێراقییەكان بەرپرسیارێتیی تەواوەتیی ئاسایش و سەروەریی وڵات دەگرنە ئەستۆ.
هەروەها، سوپاسی وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی كرد بۆ هاوكارییەكانیان و رئاماژەی بەوەدا، هەماهەنگیی ئەمنیی داهاتوو لەسەر بنەمای تەكنەلۆژیا و هاوبەشیی هاوسەنگ لەنێوان هەردوولادا بەردەوامیی دەبێت.
عەلی زەیدی دووپاتی كردەوە، بەپێی دەستووری عێراق، هیچ چەكێك لە دەرەوەی یاسا و هیچ هێزێك لە دەرەوەی دامەزراوەكانی دەوڵەتدا بوونی نابێت و ڕێگەی پێنادرێت.