نەوا-
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، دوابەدوای ئەوەی دوێنێ بە چەند موشەكێكی بالیستیكی هێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ریاز لە سعودیە، ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.
ئاشكراشیكرد، ئێستا زانراوە كە بەهۆی ئەو هێرشەوە، لانیكەم 12 كەس گیانیان لەدەستداوە و 309 كەسی دیكەش بریندار بوون.
لا خۆشیەوە، دەستەی فڕۆكەوانیی مەدەنیی سعودیاش روونیكردەوە، هێرشەكە بەبێ هیچ ئاگاداركردنەوەیەكی پێشوەختە ڕوویداوە و لە ناو كوژراوەكاندا هاووڵاتیی سعودی بیانی هەن.
ئەوەشی ئاشكراكرد، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەكە كە خزمەت بە هەشت ملیۆن هاووڵاتی دەكات، بە تەواوی راگیراون و ئاڕاستەی فڕۆكەكان گۆڕاون.