حكومەتی عیراق هێرشەكەی سەر سعودیەی ئیدانە كرد

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، حكومەتی عیراق ئیدانەی ئەو هێرشە دەكات كە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی شاخالدی لە (ریاز) پایتەختی سعودیە كردە ئامانج و بوە هۆی كەوتنەوەی قوربانی و زیانی مادی و گیانی، ئەوەش زیان بە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە دەگەیەنێت.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق ئاماژەشیكردوە، حكومەتی عیراق  هەر پەرەسەندنێكی سەربازی و دەستدرێژكار رەتدەكاتەوە بەتایبەت ئەوەی كە هاوڵاتیانی مەدەنی و دامەزراوە مەدەنییەكان دەكاتە ئامانج چونكە كێشەكان زیاتر قوڵدەكاتەوەو كاریگەری نەرێنی لەسەر ئاشتی لە ناوچەكە بەجێدەهێڵێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group