نەوا-
بەگوێرەی هەواڵێك كە ئاژانسەكان لەسەر زاری بەرپرسانی ئیسرائیلی بڵاویانكردوەتەوە، لەچەند رۆژی رابردودا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا داوای لە بینامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كردوە هێرش بكاتەوە سەر ئێران، لە داواكەیدا ترەمپ ئەوەی وتوە كە بەشداری هێرشەكە ناكەن چونكە لە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا نزیكبونەتەوە.
لەوبارەیەشەوە ئەیال زامیر سەرۆكی ئەركانی سوپای ئیسرائیل رایگەیاندوە: هێرشێكی لەو شێوەیە دەبێتە هۆی دواخستنی هەڵبژاردنەكانی ئیسرائیل كە بڕیارە لە 27ی تشرینی یەكەم بەڕێوەبچێت، ئەمەش وای لە واشنتۆن كردوە لە داواكارییەكەی پەشیمان بێتەوە.