دەستەی گومرگی عێرق: 108 ملیار دینار داهاتمان زیادی كردووە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دەستەی گشتیی گومرگی عێراق رایگەیاند، داهاتەكانیان لە مانگی ئەیلوولی 2026 بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو، بڕی 108 ملیار دیناری تێپەڕاندووە و رێژەی گەشەكردنەكەش زیاتر لە 32% بووە. 
ئاماژەی بەوەشدا، ئامانج لەم هەنگاوە بەرزكردنەوەی توانای كاری دامەزراوەیی، پەرەپێدانی رێكارەكانی كاری گومرگی و زیادكردنی توانای كۆكردنەوەی داهات لە ناوەند و ناوچە گومرگییەكانە.
داتاكانی دارایی دەریدەخەن، كۆی گشتیی داهاتە گومرگییەكان لە 334 ملیار و 196 ملیۆن و 99 هەزار و 859 دینار لە ئەیلوولی 2025، بۆ 442 ملیار و 266 ملیۆن و 831 هەزار و 97 دینار لە ئەیلوولی 2026 بەرزبووەتەوە.
 بەمەش بڕی زیادبوونەكە 108 ملیار و 70 ملیۆن و 731 هەزار و 238 دینار بووە و رێژەی گەشەكەش گەیشتووەتە نزیكەی 32.34%ـی.
ئەم بەرزبوونەوەیە دەبێتە هۆی پاراستنی سامانی گشتی و پشتیوانیكردنی سەرچاوە داراییەكانی دەوڵەت، هاوكات پرۆسەی چاكسازیی دارایی و گەشەپێدانی داهاتە نانەوتییەكان خێراتردەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group