بەقائی: ئاڵوگۆڕی پەیامەكان لە رێگەی نێوەندگیرانەوە بەردەوامە

12/10/2026 جیهان

نەوا-
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئاڵوگۆڕی پەیامەكان لە رێگەی نێوەندگیرانەوە بەردەوامە، ئەو پێشنیازەی لە پەراوێزی كۆبووەوەی گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان خرایەڕو و ناوی پێشنیازی حەوت خاڵیی ئێرانی لێنرا مافێكی رەوای وڵاتەكەیانە.
بەقائی راشیگەیاند،  ئەو حەوت خاڵە بریتین لە هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی، راگرتنی جەنگ لە سەرجەم بەرەكان، ئازادكردنی داراییە بلۆككراوەكانی ئێران و هەر بابەتێك كە لە چوارچێوەی یاداشتی لێكتێگەیشتنی ئیسلامئابادا لەسەری رێككەوتون، هەلومەرجەكە نەگۆڕاوە تاوەكو لەبارەی مافەكانیانەوە نەرمی بنوێنن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group