قاسم عەبوودی: گرێبەستی وزەمان بە بڕی یەك ترلیۆن دۆلار لەگەڵ ئەمریكا واژۆكردووە
50 خولەک پێش ئێستا عێراق
نەوا-
قاسم عەبوودی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە پەراوێزی دیداری مێری كە لە هەولێر بەرێوەدەچێت رایگەیاند، بەر لە حكوومەتەكەی عەلی زەیدی، عێراق لە گۆشەگیری یان نیمچە گۆشەگیریدا بووە و كاتێكیش بە یاوەریی سەرۆكوەزیران سەردانی ئەمریكایان كردووە، بەرەوڕووی گوتارێك بوونەتەوە كە عێراقیان وەك دوژمن پۆڵێن كردبوو.
باسی لەوەشكرد، ئەمریكییەكان پێیان راگەیاندوون، بڕیاری بۆردومانكردن و گەمارۆدانی عێراقیان دابوو، بەڵام بە كردەوە ئەو ناكۆكییەیان بۆ دۆستایەتی و هاوبەشیی ئابووری گۆڕیوە و گرێبەستی گەورەیان لەگەڵ لایەنی ئەمریكی واژۆكردووە.
عەبوودی جەختیكردەوە، گرنگە لایەنی ئەمریكی بەرژەوەندیی لە عێراقدا هەبێت و ئەو بەرژەوەندییە نابێت سەربازی بێت، بەڵكو دەبێت ئابووری بێت، ئاشكراشیكرد، گرێبەستی وزەیان بە بڕی یەك ترلیۆن دۆلار لەگەڵ ئەمریكا واژۆكردووە.