سەرۆكی ئەمەریكا: سەرۆككۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران ئارەزووی دانوستان دەكەن

60 خولەک پێش ئێستا جیهان
 نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە میانەی كۆبوونەوەیەكی جەماوەریی پارتی كۆمارییەكان لە شاری یۆنگستاون لە ویلایەتی ئۆهایۆ ڕایگەیاند، پێدەچێت ئەمەریكا هێندە سەركردەكانی ئێرانی كردبێتە ئامانج، ئێستا نەزانێت لەگەڵ كێدا دانوستان دەكات، بۆیە دەبوو لە قۆناغەكانی سەرەتادا گرژییەكان ڕابگیرێن.
ئاماژەی بەوەشدا، دەبوایە بهێڵم سەركردەكان بمێنن، چونكە ئێستا بەڕاستی نازانم لەگەڵ كێدا دانوستان دەكەین، داواكاریی سەرەكییشیان لە كاتی دانوستانەكاندا ئەوەیە: تكایە، ڕێگەمان پێدەدەن لە ژیاندا بمێنین.
هاوكات، ترەمپ و بەرپرسانی ئیدارەكەی و جەی دی ڤانسی جێگری سەرۆكی ئەمەریكا ئاماژە بەوە دەكەن، كەسایەتییەكانی وەك مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە ئارەزووی دانوستان دەكەن. بەڵام دوای نەمانی سەركردە مێژووییەكان، واشنتۆن دڵنیا نییە لە تاران كێ بڕیاری كۆتایی دەدات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group