نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا زۆربەی ئەو سزا نوێیانەی لەسەر روسیا هەڵپەسارد كە بڕیار بو لە سبەینێ 18/10 بكەونە بواری جێبەجێكردنەوە.
ترەمپ لە بڕیارەكەیدا ئاماژەی بەوە كردوە، هەڵپەساردنی بەشێك لەو سزایانە لەپێناو دابینكردن و خزمەتكردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانی ئەمریكادایە، سزاكان بەشێوەیەكی سەرەكی كەرتی سوتەمەنی بەردینی روسیای دەكردە ئامانج كە بەپێی پڕۆژەیاساكە باجێكی گومركی بە رێژەی تا 100% بەسەر سەرجەم كاڵا هەناردەكراوەكانی روسیا بۆ ئەمریكا دەسەپێنرا بەتایبەت نەوتی خاو و گاز.