سعودیە ئەنجامدانی كۆنفرانسی دافۆس بیابانی دواخست

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بەهۆی هێرشی چەكدارانی حوسی بۆ سەر شانشینی عەرەبستانی سعودیە، كۆنفرانسی دافۆس بیابان بۆ ساڵی داهاتو دواخرا.
مەها مشاری عەبدولعەزیز بەڕێوەبەری جێبەجێكاری دامەزراوەی دەستپێشخەریی ئایندەی وەبەرهێنان لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە: بڕیارەكە لەسەر بنەمای پابەندبونی دامەزراوەكەیە بەرامبەر بە ئەندام و بەشداربوان، هەروەها لەپێناو ئەوەی خولی دەیەم لە ئاستی چاوەڕوانییەكاندا بێت و رەنگدانەوەی ئەو پێگە جیهانییە بێت كە كۆنفرانسەكە لە روی قەبارەی بەشداری، كوالیتی رێكخستن و كاریگەرییەوە بەدەستیهێناوە.
ئاماژەی بەوەشداوە: بڕیارە كاتی نوێی سازدانی كۆنفرانسەكە لەساڵی 2027 بەمزوانە رابگەیەنرێت و سەرجەم خۆتۆماركردن و هاوبەشەكان وەك خۆیان بە كارایی دەمێننەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group