سوپای پاسداران: درۆنێكی پێشكەوتوی ئەمریكامان خستەخوارەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، دوای كاراكردنی سیستمەكانی بەرگریی ئاسمانی لە ناوچەی گەروی هورمز توانیویانە بە سەركەوتویی درۆنێكی پێشكەوتوی سوپای ئەمریكا بخەنە خوارەوە.
لە راگەیەنراوێكدا سوپای پاسداران ئاشكراشیكردوە، درۆنەكە یەكێكە لە درۆنە سیخوڕی و جەنگییە سەرەكییەكانی ئەمریكا كە توانای 27 بۆ 36 كاتژمێر فڕینی بەردەوامی هەیە بۆ ئەركەكانی چاودێری، كۆكردنەوەی زانیاریی هەواڵگری و پێكانی ئامانجەكان بە موشەكی ورد بەكاردەهێنرێت، جگە لەو درۆنەش تائێستا 54 درۆنی جۆری MQ-9یان خستوەتە خوارەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group