عێراقچی: چیتر هیچ هێڵێكی سورمان لە بەرامبەر دەستدرێژیكاراندا نابێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕەخنەی توندی لە (فریدریش مێرتز) ڕاوێژكاری ئەڵمانیا گرت بەهۆی پێشوازیكردنی لە هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل، بە جۆرێك بەرپرسانی ئەوروپای تۆمەتبار كرد بەوەی هانی هێزە دەرەكییەكان دەدەن بۆ ئەنجامدانی كاری نایاسایی لە دژی خەڵكی ئێران.
ئاماژەی بەوەشدا، هێزە چەكدارەكانی تاران ئامادەیی تەواویان هەیە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشەكان، بە جۆرێك هەر هەوڵێكی دوژمنكارانە بە توندترین شێوە وەڵام دەدرێتەوە و هیچ هاوكێشەیەكی دارایی و سیاسی ناتوانێت ڕێگری لە بەرگریكردن لە ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بكات.
عەباس عێراقچی دەشڵێت، هەڵوێستی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ئاست پەلامارەكان دوڕوانەیە، هەر بۆیە كۆماری ئیسلامی چیتر چاوەڕوانی هەڵوێستی نێودەوڵەتی ناكات و بە تەواوی مافی ڕەوای خۆی بۆ وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەكی سەربازی بەكاردەهێنێت لە ناوچەكەدا.
ئاشكراشیكرد، ئێمە چیتر هیچ هێڵێكی سورمان لە بەرامبەر دەستدرێژیكاراندا نابێت، هێزە چەكدارەكانمان گورزێكی تێكشكێنەر و وێرانكەر دەوەشێنن لە هەر كەسێك كە بوێریی پەلاماردانی خەڵك و خاكی وڵاتەكەمانی هەبێت بە تەواوی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group