لەماوەی 8 مانگدا كۆی داهاتی عیراق زیاتر لە 45 ترلیۆن دینار بوە

58 خولەک پێش ئێستا عێراق

سۆزان عەبدوڵڵا سەرۆكی دەستەی گشتی چاودێریی تەرخانكردنی داهاتە فیدراڵییەكان رایگەیاندوە: بودجەی ساڵی 2027 هێشتا لە قۆناغی ئامادەكردندایە گفتوگۆكان لەبارەیەوە بەردەوامن، دەستەكەیان پێداچونەوە بە بنەماو پێوەرەكانی دابەشكردنی داهاتە فیدراڵییەكان دەكات بۆئەوەی دادپەروەری و شەفافیەت و تەرخانكردنی سامانی گشتی هاوتەریب بێت لەگەڵ مادەی 106ی دەستور.

راشیگەیاندوە: لەكاتی چاودێری كردندا وردبینی لە داتا داراییەكان دەكەن و بەدواداچونیش بۆ شایستە دارایی و چۆنیەتی كۆكردنەوەی لە گەنجینەی گشتیدا دەكەن، لە سەرەتای ساڵەوە تا كۆتایی مانگی 8 كۆی داهاتی عیراق 45 ترلیۆن و 355 ملیار دینار بوە كە 34 تریلیۆن و 726 ملیاری لە فرۆشی نەوتە، هاوكات كۆی خەرجییەكان گەیشتوەتە 78 ترلیۆن و 9 ملیار دینار.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group