ئیخلاس دلێمی: رەنگە كێشە بۆ مووچە دروست ببێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
ئیخلاس دلێمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی فەرمیی عێراق باسی لەوەكردوە، پشكی هەرێمی كوردستان لە كۆی گشتیی بودجەی 217 تریلیۆن دیناریی عێراق دەگاتە نزیكەی 6%، بەڵام ئەو پارەیەی كە لە واقیعدا خەرج دەكرێت كەمتر دەبێت لەو بڕەی دیاری كراوە، چونكە خەرجیی فیعلی لە نێوان 80 بۆ 90%ـدایە.
باسی لەوەشكرد، ئەم دابەزینەی خەرجیی فیعلی ڕەنگە پشكی هەرێم بۆ نزیكەی 11 تریلیۆن دینار داببەزێنێت، كە ئەمەش كاریگەریی نەرێنی لەسەر بەردەوامیی خەرجكردنی موچەی فەرمانبەران، پەرەپێدانی پارێزگاكان و پرۆژە وەبەرهێنانەكان دروست دەكات.
ئیخلاس دلێمی دووپاتیشی كردەوە، گفتوگۆكان لەگەڵ وەزارەتی دارایی بەردەوامن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی پەیوەست بە تەمویل، لەگەڵ كاركردن بۆ دەستەبەركردنی پابەندییە داراییەكان و ڕێگریكردن لە كاریگەرییە نەرێنییەكانی لەسەر شایستە و بەشەبودجەی هەرێم.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group