سەباح نوعمان: پرۆسەی گۆڕانكاریی هێزە ئەمنییەكان بەگوێرەی كات بەڕێوەدەچێت

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق دەڵێت، پرۆسەی گۆڕانكاریی هێزە ئەمنییەكان لە جورف نەسر بەگوێرەی كاتە دیاریكراوەكان بەڕێوەدەچێت و بەمنزیكانە كۆتایی دێت، ئەمەش وەك ئامادەكارییەكە بۆ دەستپێكردنی نۆژەنكردنەوەی ژێرخانی ناوچەكە.
ئاماژەشیكردوە، فەوجی پاراستنی پۆلیسی وزە بڵاوەپێكردنی تەواو كردوەو سنوری بەرپرسیارێتیی خۆی گرتوەتە دەست بۆ پاراستنی بۆرییەكانی نەوت لەناوچەكە، هەروەها لیوای 38ی سوپای عیراقیش كۆنترۆڵی سنوری بەرپرسیارێتی خۆی تەواو كردوە لەپاڵ بڵاوبونەوەی بەشێكی زۆری لیوای پۆلیسی فیدراڵی و بەشێك لە لیوای حەشدی شەعبی كە شوێنی لیواكەی پێشوی ناوچەكەی گرتوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group