نەوا-
گروپێكی نوێ بەناوی عەسائیبی جیهاد كە سەر بە بەرەی مقاوەمەیە لە یەكەمین پەیامی ڤیدیۆیی خۆیدا دامەزراندنی راگەیاند وێڕای نمایشكردنی درۆنی بۆمبڕێژكراو هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی ئەو لایەنانەی كرد كە بە وتەی خۆیان لەو بەرەیە هەڵگەڕاونەتەوە.
ئەو گروپە چەكدارە لەو تۆمارە ڤیدیۆییەدا كە بڵاویانكردوەتەوە بەئاشكرا هەڕەشەیان لەو هێزو لایەنە سیاسییە شیعانە كرد كە پێشتر بەشێكبون لە بەرەی مقاوەمە، بەڵام وەك لە پەیامەكەدا هاتوە ئێستا لەپێناو پۆست، پلەو پارەدا پشتیان لەو بەرەیە كردوە، هەربۆیە سەرجەمیان دەكەنە ئامانجی هێرشەكانیان.
ئەم گروپە نوێیە وەك لە پەیامەكەیاندا دەركەوتوە بڕێكی زۆر چەك و تەقەمەنیان لەبەردەستدایەو درۆنی بۆمبڕێژكراویشیان بۆ ئەنجامدانی هێرشەكانیان ئامادە كردوە.