مەزڵوم عەبدی: هەڕەشەكانی داعش بەردەوامن

51 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
مەزڵوم عەبدی هۆشداری دەدات لەوەی كە مەترسیی چەكدارانی داعش و شانە نووستووەكانی لە ناوچەكەدا بەردەوامە .
مەزڵووم عەبدی راوێژكاری سەرۆكایەتی كۆماری سوریا لە پەیامێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس رایگەیاند، پەلاماری شانەیەكی سەر بە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بۆسەر بارەگایەكی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە شاری حەسەكە، ئەو راستییە دەسەلمێنێت هەڕەشەكانی ئەو گروپە هێشتا بەردەوامن و بەردەوام هەوڵی تێكدانی ئارامی و سەقامگیریی رۆژئاوای كوردستان و تەواوی ناوچەكە دەدەن.
ئاشكراشیكرد، ئەم جۆرە پەلامارە ترسنۆكانەیە نابنە رێگر لەبەردەم ئەركی هیچزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ لەناوبردنی پاشماوەكانی داعش و پاراستنی خەڵكی ناوچەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group