ترەمپ: دیموكراتەكان بردیانەوە بەڵام زیان بە ئەمریكییەكان دەگەیەنن

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
لەچاوپێكەوتنێكدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوە كردوە، بەهۆی ئەوەی لەمانگی كانونی دوەمی 2027دا دیموكراتەكان زۆرینەی كۆنگرێس بەدەستەوە دەگرن، لەوانەیە بژاردە سەربازییەكانیان لەئێران سنوردار ببن و ئەوان دەستكەوتێك وەردەگرن و دەیكەنە زیان بۆ گەلی ئەمریكا.
سەرۆكی ئەمریكا راشیگەیاندوە، تاكۆتایی مانگی كانونی دوەمی ساڵی داهاتو سندوقە داراییەكان بۆ هەوڵەكانی هێرشكردنە سەر ئێران بەردەستن و دەتوانن هەر كاتێك بیانەوێت ئەم جەنگە كۆتایی پێبهێنن، بەهۆی ئەو هێرشەكانی ئێرانیشەوە كە هاوڵاتیانی ئەمریكا كوژراون داوای قەرەبو لە ئێران دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group