رێگای سماقوڵی داخرا

28/01/2019

 

بەڕێوەبەری رێگا‌وبانی كۆیە رایگەیاند هاتووچۆی ئۆتۆمبیل بە رێگای سماقووڵی داخراوە ‌و شۆفێران دەتوانن رێگای دیكە بەكاربهێنن".
كۆسار حەمە ساڵح، بەڕێوەبەری رێگا‌وبانی كۆیە رایگەیاندوە، دوای ئەو بارانە زۆرەی لە سنوورەكە باریوە، ئاستی ئاوی بەنداوی جەلی زۆر بەرزبووەتەوە، بەو هۆیەشەوە هاتووچۆی ئۆتۆمبێل بەرێگاكەدا داخراوە‌و هیچ جۆرە ئۆتۆمبێلێك ناتوانێ‌ دەربچێت.
بەڕێوەبەری رێگا‌وبانی كۆیە، داوا لە شۆفێران دەكات بەهیچ جۆرێك ئەو رێگایە بەكارنەهێنن ‌و لەئێستاوە تاوەكو دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوەكە، شۆفێران دەتوانن رێگاكانی دیكەی بەكاربهێنن".
رێگای سماقووڵی یەكێكە لە رێگا سەرەكییەكانی هاتووچۆی ئۆتۆمبیلی نێوان هەولێر-سلێمانی، بەڵام دروستكردنی بەنداوێكی بچووك بەناوی بەنداوی جەلی لەسەر رێگاكە وایكردووە لەكاتی بارانبارین ئاستی ئاوی بەنداوەكە بەرزببێتەوە و ئاستەنگ لەبەردەم هاتووچۆی تۆمبیل بەو رێگایەدا دروست ببێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group