نه‌وا
كه‌شناسیی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، نمه باران له ناوچه شاخاویه‌كان و بارینی به‌فرێكی كه‌م له ناوچه شاخاویه سنوریه‌كان به‌رده‌وامی ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بارودۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوكردوه و تیێدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، له پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ئاسمان له‌نێوان ساماڵ بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت و له ناوچه شاخاویه‌كانیش نمه باران و له ناوچه شاخاویه سنوریه‌كانیش به‌فرێكی كه‌م ده‌بارێت.
هاوكات له راگه‌یه‌ندراوێكدا رێژه‌ی باران بارینی 24 كاتژمێری رابردوی له ناوچه‌كانی هه‌رێم بڵاوكرده‌وه و به‌وپێیه، زۆرترین بڕی باران له‌سه‌رئاستی هه‌رێم له‌قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانی پارێزگای سلێمانی باریوه، كه بڕه‌كه 13.4 ملم بوه.