كەش و هەوای رۆژانی نەورۆز راگەیەنرا

19/03/2019

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رەوشی كەشوهەواو پلەكانی گەرمای رۆژانی نەورۆزی راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا كە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.
كەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا: رۆژی 21ی ئەم مانگە كە دەكاتە یەكەم رۆژی نەورۆز، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێ كات بۆ نیمچە هەور دەبێت.
راشیگەیاند: رۆژی هەینی 22ی ئازاری 2019، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێ كات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: لە هەردوو رۆژانی پێنجشەممە و هەینی پلەكانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەكەن و خێرایی با ئاسایی دەبێت.
لە بارەی رۆژی شەممە 23ی ئازاری 2019، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێ شوێن ئەگەری بارانبارین هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group