نه‌وا
توركیا به‌رده‌وامه له هێرش و بۆردومانه‌كانی بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه بۆ جارێكی‌تر سنووری ناوچه‌ی سیده‌كانیان بۆردومانكردوه.
ئاژانسی فوراتنیوز بڵاویكردۆته‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ خۆئاماده‌كردنی گه‌لی كورد بۆ پیرۆزكردنی جه‌ژنی نه‌ورۆز، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا ئێواره‌ی دوێنێ (سێشه‌ممه) چه‌ند شوێنێكی ناوچه‌ی سیده‌كانیان بۆردومانكرد و زیانیان به سروشت و دارستان و ژینگه‌ی ناوچه‌كه گه‌یاندوه.
هه‌روه‌ها به‌رده‌وام فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌سه‌ر ئاسمانی هه‌رێمه‌كه‌دا ده‌سوڕانه‌وه و ئه‌وه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای دانیشتووانی چه‌ند گوندێك دروست كردبوو.