وەلائی: سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بەشێكی دانەبڕاوە لە سەقامگیریی عیراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەبو ئالا وەلائی ئەمینداری گشتی گروپی سەیدولشوهەدا رایگەیاندوە، بەهۆی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان پیرۆزبای لە گەلی عیراق و چەكدارانی مقاوەمە دەكەن بەبۆنەی ئەم دەستكەوتە گەورەیەی هاتوەتەدی بۆ بەدەستهێنانی سەروەریی عیراق و سەربەخۆیی بڕیارەكانی.
ئەمینداری گشتیی گروپی سەیدولشوهەدا راشیگەیاندوە، دانپێدانانی ئیدارەی ئەمریكا لەسەر زاری سەرۆكەكەیەوە بە قەبارەی زەرە و زیانە مرۆییەكانیان لەعیراق بەبێ هیچ گومانێك كاریگەریی كردەوەكانی گروپە چەكدارەكانیانی سەلماندوە بەپێچەوانەی ئەوەی هەندێك كەس هەوڵیانداوە بەكەمكردنەوەی كردەوەكانیان..
وەلائی وتوشیەتی: لەچوارچێوەی سەروەریی عیراقدا ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بەشێكی دانەبڕاوە لەئاسایش و سەقامگیریی عیراق هەر هەڕەشەیەك بەرامبەر هەرێم بێت ئەركێكی نیشتمانییەو پەیوەندیدارە بەسەرجەم رۆڵەكانی عیراقەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group