نەوا
دوو رۆژە بەفر و باران بە تێكەڵاوی لە شاری ئاگری باكوری كوردستان دەبارێت و بەرزاییەكانی شارەكەش سپی پۆش بوە.
وێڕای ئەوەی ناوەڕاستی مانگی نیسانە، بەڵام هاووڵاتییان دیمەنی سپیپۆشین بە بەفر لە شارەكەیاندا دەبینن.
بەوهۆیەوە شۆفێران بە وریاییەوە ئۆتۆمبێلەكانیان لێ دەخوڕن و ژمارەیەكیشیان بەفری سەر ئۆتۆمبێلەكانیان رادەماڵن.
تاكو ئێستا رێگای هیچ ناوچەیەكی پارێزگای ئاگری دانەخراوە، بەڵام تیمەكان لە ئامادەباشیدان بۆ كردنەوەی هەر رێگایەك ئەگەر دابخرێت.