ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بڵاویكردەوە، كاركردن لە پڕۆژەی گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عیراق لە هەولێری پایتەخت بەردەوامەو لەئێستادا 70%ی تەواو بوە، هاوكات نەخۆشخانەكە لە 150 قەرەوێڵەی خەواندن و 100 قەرەوێڵەی چارەسەری كیمیایی پێكدێت و تاقیگەیەكی پێشكەوتو و سەرجەم ئامێرە پێشكەوتوەكانی چارەسەری نەخۆشییەكە لەخۆ دەگرێت و لەسەر روبەری 30 هەزار مەتر چوارگۆشە دروست دەكرێت.
جێی ئاماژەیە لەساڵی 2024ـەوە بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستكردنی ئەم نەخۆشخانەیە دانراوە.