پلانی جێبەجێكردنی ستراتیژیەتی سەروەری یاسا پەسەند دەكرێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، بە ئامادەبونی لیوا روكن دلێر گاهر وەك نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە كۆبونەوەی خولیی تیمی پەیوەندیدار بە جێبەجێكردن و بەدواداچونی ستراتیژیەتی نیشتمانی بۆ پتەوكردنی سەروەری یاسا و پلانی جێبەجێكارییە سەرەكیەكەی لە عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە بەڕێوەچو، كۆبونەوەكە تایبەت بو بە پێداچونەوەی كۆتایی بە پلانی سەرەكی جێبەجێكردن و تاوتوێكردنی سەرنج و پێشنیارەكان سەبارەت بەو پلانە.
لە كۆبونەوەكەدا خالد شوانی وەزیری دادی عیراق دوپاتیكردەوە، ستراتیژیەتی نیشتمانی بۆ پتەوكردنی سەروەری یاسا نوێنەرایەتی نەخشەڕێگایەك دەكات بۆ پێشخستنی واقیعی سەروەری یاسا لە عیراق و هەرێمی كوردستان، چەسپاندنی پرەنسیپەكانی كاری دامەزراوەیی هاوتەریب لەگەڵ بەرنامەی حكومەت و یاسا و رێنماییە كارپێكراوەكان بە شێوەیەك كە پێگەی عیراق لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی پتەو بكاتەوە.
لەكۆتایی كۆبونەوەكەدا سەرنج وتێبینیە پێشكەشكراوەكان لەبارەی پلانی جێبەجێكردنی سەرەكی تاوتوێكراو لەچوارچێوەی رێرەوی جێبەجێكاری ستراتیژیەتی نیشتمانی بۆ پتەوكردنی سەروەری یاسا پەسەندكرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group