نه‌وا
په‌رله‌مانی كوردستان ئیدانه‌ی تۆپبارانكردنی سنووره‌كان ده‌كات و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه بۆ ته‌واوكردنی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می چه‌ند پێشنیازێكی یاسایی كۆده‌بێته‌وه.
كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 6-7-2019، دانیشتنی ژماره (10)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو كه تێیدا به‌ر له‌خستنه‌رووی به‌رنامه‌ی كار، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ناوی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه ئیدانه‌ی تۆپبارانكردنی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و رایگه‌یاند: "ئیدانه‌ی تۆپبارانكردنی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئیدانه‌ی كوشتن و برینداركردنی خه‌ڵكی سیڤیل له‌و ناوچانه ده‌كه‌ین و به‌پێی ده‌ستووری عیراق و یاسا به‌ركاره‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ پاراستن و رێگه‌گرتن له‌سه‌روه‌ریی خاكی عیراق له‌ئه‌ستۆ و به‌رپرسیاریه‌تیی حكومه‌تی ناوه‌ند دایه‌و پێویسته رێككاری پێویست بۆ پاراستنییان بگرێته‌به‌ر و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیان و زیانلێكه‌وتووانیش له‌وچوارچێوه‌دا له‌ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی عیراقه".
دواتر به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه كه تایبه‌ت بوو به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پێشنیازی یاسای مرۆڤ‌سازی له هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی به‌دوو هۆكار داوای كرد خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌كه نه‌كرێت و سه‌رۆكی په‌رله‌مان دواخستنی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پێشنیازی یاسای مرۆڤ‌سازی له هه‌رێمی كوردستانی خسته ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ پێشنیازه‌كه په‌سه‌ندكرا.
خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كاریش تایبه‌تبوو به پێشنیازی یاسای به خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه له سنووری شاره‌وانییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا، خاڵی سێیه‌میش بریتی بوو له پێشنیازی یاسای هه‌مواری یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2009 یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا. ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌رۆی یه‌كشه‌ممه 7-7-2019 دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه بۆ ته‌واوكردنی رێككاره یاساییه‌كانی ئه‌و پرۆژه پێشنیازه.