نه‌وا - رۆژیار سیروان - سلێمانی
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سه‌كردایه‌تی یه‌كێتی بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كان بۆ پۆسته حكومیه‌كان كۆده‌بێته‌وه و ئه‌ندامێكی سه‌كردایه‌تیش رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت كێبركێیه‌كی گه‌وره هه‌یه له‌نێوان دوو كاندید .
ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان بۆ رادیۆ نه‌وا وتی:" ئه‌مرۆ سه‌كردایه‌تی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه و نزیك ده‌بینه‌وه له كاتی یاسایی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت ئه‌مرۆ هه‌رچیه‌ك كراوه بۆ كاندیده‌كان یه‌كلایی بكرێته‌وه" .
وتیشی:" كێبركێیه‌كی گه‌وره له نێوان قوباد تاڵه‌بانی و شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌یه و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌رده‌كه‌وێت كامیان هه‌ڵده‌بژێردرێت و كاندیده‌كانی پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمیش له‌نێوان عومه‌ر فه‌تاح ، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ، سامان گه‌رمیانی یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه ".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ، كاندیدی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك له نێوان نه‌ته‌وه‌كانی عه‌ره‌ب و توركمان و یه‌كێتی و پارتی یه‌كلایی بۆته‌وه و ته‌یب جه‌بار وه‌ك كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك دیاری كراوه .