كیم جۆنگ ئون "تاوانێكی گەورە"ی لە كۆبونەوەیەكدا كردوە!

11/07/2019 جیهان

نەوا
كیم جۆنگ ئون سەركردەی كۆریای باكور لەكاتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی سیاسیدا، كە بەهۆی یادی 25 ساڵەی كۆچی دوایی باوكییەوە رێكخرابوو، خەوی لێكەوت، ئەوەش تاوانێكە لە وڵاتەكەدا و پێشتر چەندین كەسی لەسێدارەداوە لەسەری.
كەناڵەكانی كۆریای باكور وێنە و ڤیدیۆی كیم جۆنگ ئۆنیان بڵاوكردوەتەوە، كە لەیادی 25 ساڵەی كۆچی دوایی "كیم ئیل سۆنگ"ی باپیرەیدا بۆ ماوەیەكی كەم خەوی لێدەكەوێت.


بەپێی گرتە ڤیدیۆكە، كیم كە لەبەردەم ژمارەیەكی زۆر خەڵكدا دانیشتوە، وردە وردە خەو زۆری بۆ دەهێنێت و چاوەكانی دادەخرێن و سەری دەكەوێتە سەر شانی ئەوەش لەكاتی پێشكەشكردنی وتارێكدا بوە، بەڵام هەر زوو بەئاگادێت و خۆی رێكدەخاتەوە و رودەكاتەوە خەڵكەكە.
رۆژنامەی "میرۆر"ی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە، بەهۆی خەولێكەوتن لەكاتی ناپێویستدا و لێنەدانی چەپڵە بەگوێرەی پێویست، پێشتر سەركردەی كۆریای باكور چەندین كەسی دیاری لەسێدارەداوە، لەدیارترینیشیان هیۆن یۆنگ شۆل وەزیری بەرگری پێشووی ئەو وڵاتەیە، كە لەكاتی یەكێك لە گردبونەوە سەربازیەكاندا خەوی لێكەوتبوو، هەروەها كیم جۆنگ جین جێگری سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی بەهۆی خەولێكەوتن لەكاتی پێشكەشكردنی وتاردا، لەسێدارەدابو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group